جوانكاری وئارایشتكردنی ئافره‌تان له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه: (1) لابردنی مووی برۆ: ازاله شعر الحاجبین
م. ئه‌حمه‌دی شافعی
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستكاری كردنی برۆو لابردن‌و هه‌ڵكه‌ندنی مووه‌كان و باریك كردنی یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌له گرنگ و به بایه‌خانه‌ی كه شه‌قامی ئیسلامی هه‌ندێكی به‌خۆوه خه‌ریك كردووه به تایبه‌تی ئافره‌تان، له نێوان رێگه پێدان و رێگه پێنهداندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتێكم نه‌بینیوه به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فیقهیه هه‌ستیاره كردبێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی باسكردبێ له ڕوانگه‌ی قورئان و سوننهتو بۆچونی زایانهوه.
بۆیه به‌باشم زانی له ئه‌لقه‌یه‌كی ئه‌م گۆشه فیقهیهدا به‌گۆشه نیگایه‌ك، تێڕامانی تیادابكهین، و ئاماژه به‌ڕای هه‌ندێك زانایان بكه‌ین و پاشان چیمان به لاوه راجح و په‌سه‌ند بوو دیاری بكه‌ین. به هیوای سود گه‌یاندن و خزمه‌تێك به فیقهی ئیسلامی و خوشكانی به‌رێز.
ئایا دروسته بۆ ئافره‌ت ده‌ستكاری برۆكانی بكات...؟
پێش باس كردنی رای زانایان پێم باشه ئاماژه یه‌ك به‌و فه‌رمووده بده‌م كه تایبه‌ته به ده‌ستكاری كردنی برۆ له‌گه‌ڵ پێشه‌كیه‌ك بۆ چوونه‌ناو باسه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان زیاتر له ڕووی زانست و بابه‌تیانه‌وه نزیك بێت:
1-له‌ئه‌ڵقه‌ی پێشوودا فه‌رمووده‌كه‌مان راِڤه كرد كهعبدالله ی كوڕی مه‌سعود ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت كه فه‌رمویه‌تی:
جوانكاری و ئارایشتكردن له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامی و بۆچونی زانایانه‌وه
م. ئهحمهدشافعی
خوای گه‌وره مرۆڤی له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه‌و باشترین ئه‌ندامی پێ به‌خشیوه، بۆته شتێكی سروشتی له حه‌زوو خۆشه‌ویستی جوانكاری و ئارایشت و خۆڕازاندنه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه، به‌تایبه‌تی زیاتر له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا..له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنی زانست‌و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا، به تایبه‌تی له‌بواری پزیشكیدا، ده‌بینین ئه‌م ویست‌و ئاره‌زووه‌ش به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كات له‌بواری ده‌یان لق‌و لێ بۆته‌وه‌و چه‌نده‌ها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت بهئارایشتو نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كراوه‌ته‌وه له جیهاندا، شێوازێكی تازه‌یان هه‌یه له‌كاتی خۆیاندا زانایانی فیقهی ئیسلامی ئاماژه‌یان به حوكمه‌كه‌ی نه‌كردووه، له ڕووی دروست بوون و دروست نه‌بوونه‌وه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئێمه‌ش له چه‌ند
زه‌كاتی خشڵ و ماره‌یی ئافره‌ت
م.ئه‌حمه‌دی شافعی
خشڵی ئافره‌تان بریتی له‌و شتانه‌ی ئافره‌تان خۆیانی پێ ده‌رازێننه‌وه وه‌ك بازن، گواره، مستیله، ملوانكه، ...هتد
خشڵ: دووبه‌شه، به شێكیان ئاڵتون‌و زیووه .. به‌شه‌كه‌ی تریان ئاڵتون‌و زیوو نییه، وه‌ك ئه‌و شته به نرخ‌و به به‌هایانه‌ی وه‌ك یاقوتو مهرجانو گه‌وهه‌ر .. زانایان هه‌موو یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خشڵی ئاڵتون و زیو نه‌بێت زه‌كاتیان لێ ناكه‌وێت، با زۆر گران به‌ها بن، مه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بازرگانی پێوه بكات .
به‌لاَم هه‌ر خشڵێك زێڕو زیو بێت، زانایانی ده‌رباره‌ی زه‌كاته‌كه‌ی بوون به‌دوو به‌شه‌وه:
ڕای یه‌كه‌م: هه‌ر خشڵێك زێڕو زیو بێت زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت به‌و مه‌رجه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، ئه‌مه ڕای حه‌نه‌فییه‌كان و زاهیرییه‌كان و زهیدیهكانه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه:
-قورئانی پیرۆز: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيلها فبشرهم بعذاب اليم ) سورة التوبة 34، ئه‌وانه‌ی زێر‌و زیو كۆئه‌كه‌نه‌وه زه‌كاتی لێ ده‌رناكه‌ن و به‌ختی ناكه‌ن له ڕێگه‌ی خوادا مژده‌یان پێبده به‌سزایه‌كی به ئێش .
ئه‌م ئایه‌ته هه‌ره‌شه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاڵتون زیو كۆ دهكهنهوهزهكاتی لێ ده‌رناكه‌ن ، ئایه‌ته‌كه جیاوازی له نێوان خشڵ‌و ناخشڵدا نه‌كردووه .
-فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر :
1-عه‌مری كوڕی شوعه‌یب ده‌گێڕێته‌وه : ئافره‌تێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) كچێكی له گه‌ڵدابوو له‌ده‌ستیا دوو بازنه‌ی ئه‌ستوری ئاڵتون هه‌بوو، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی: ئه‌و دوو بازنه‌یه زه‌كاتیان لێ ده‌رده‌كه‌یت؟ ئافره‌ته‌كه وتی نا . پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی :
كۆكردنه‌وه‌ی (جمع) دوونوێژ له كاتێكدا
م.ئه‌حمه‌دی شافعی
هه‌رچۆن دروسته نوێژه چوار ركاعهتیهكان كورت بكرێنه‌وه له سه‌فه‌ردا هه‌روه‌هاش دروسته دوو نوێژ پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه، نوێژی نیوه‌رۆو عه‌سر پێكه‌وه، نوێژی شێوان و خه‌وتنان پێكه‌وه، ئیتر به پێش خستن (جمع تقدیم) بێت یان به دواخستن(جمع تأخير) ئه‌میش به مه‌رجی خۆی :
*هۆكاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ
دیاره هه‌موو كاتێك ڕێگه نه‌دراوه مرۆڤی نوێژ خوێن نوێژه‌كانی كۆ بكاته‌وه، به‌ڵكو ڕێگه پێدانی په‌یوه‌ند كراوه به چه‌ند حاڵه‌تێك، ئه‌و حاڵه‌تانه به كورتی ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین، له‌م به‌شه‌دا :
*كۆكردنه‌وه له سه‌فه‌ردا :
هه‌ر سه‌فه‌رێك مه‌رجی سه‌فه‌ری تیا بێت وه‌ك له پێشه‌وه باسمان كرد، ئه‌وه مرۆڤی ره‌وه‌ند ده‌توانێت، نوێژه‌كانی نیوه‌رۆ و عه‌سر به‌یه‌كه‌وه، شێوان‌و خه‌وتنانیش پێكه‌وه كۆبكاته‌وه، ئیتر به پێش خستن بێت یا به‌دوا خستن، به لای جه‌ماوه‌ری زانایان، به‌لاَم حه‌نه‌فییه‌كان ده‌ڵێن دروست نیه كۆكردنه‌وه (جمع) بێجگه له رۆژی عه‌ره‌فه، كه نوێژی نیوه‌رۆو عه‌سر كۆ ده‌كرێته‌وه له كاتی نوێژی نیوه‌رۆدا له عه‌ره‌فه، هه‌روه‌ها شه‌وی موزده‌لیفه نوێژی ئێواره‌و خه‌وتنان كۆ ده‌كرێته‌وه، له‌كاتی نوێژی خهوتناندا له موزده‌لیفه، كردنی به‌م شێوه‌یه سونه‌ته‌و پێغه‌مبه‌ر به‌م شێوه‌یه كردویه‌تی .
ئه‌وانه‌ی ڕێگه‌ی جه‌معیان داوه له سه‌فه‌ردا چه‌ندین به‌ڵگه‌یان هه‌یه، یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه ئه‌م فه‌رموده سه‌حیحه‌یه كه ئیمامی بوخاری گێراویه‌تیه‌وه: عهبدولاَی كوری عومه‌ر ده‌فه‌رموێت: (كان النبي يجمع بين صلاة الظهر والعصر اذا كان على ظهر سير، ويجمع بين المغرب والعشاء) رواه البخاري .
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) نوێژی نیوه‌رۆو عه‌سری پێكه‌وه
كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ
م .ئه‌حمه‌دی شافعی
ئه‌م بابه‌ته هه‌رچه‌نده تایبه‌ت نیه به‌فیقهی ئافره‌تانه‌وه، پیاوان‌و ئافره‌تان تیایدا به‌شدارن، به‌لاَم له‌به‌ر گرنگی و پێویستی بابه‌ته‌كه، له‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌كدا ئاماژه به‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه ڕۆژانه گه‌شتیاری به ڕێز ئیشیان پێی ده‌بێت .
*وشه‌ی (قصر) واته كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ركاتیهكان بهدووركات وه‌ك نوێژی نیوه‌رۆ، عه‌سر، خه‌وتنان ..
*به‌ڵگه‌ی دروستی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ ئه‌مانه‌یه :
1-قورئانی پیرۆز :خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( واذا ضربتم في الارض، فليس عليكم جناح ان تقتصروا من الصلاة ) النساء/ 101، واته: هه‌ركاتێك سه‌فه‌رتان كرد‌و گه‌ڕان به‌زه‌ویدا ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌رنیه كه هه‌ندێ نوێژتان كورت بكه‌نه‌وه .
2-فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای لێ بێت): عه‌لی كوری ئومه‌یه ده‌ڵێت: وتم به حه‌زره‌تی عومه‌ر: ئایا له كاتی ئاسایش‌و دوور له‌ترس ده‌بێت نوێژه‌كانمان له‌سه‌فه‌ردا كورت كه‌ینه‌وه؟ حه‌زره‌تی عومه‌ر فه‌رمووی : پرسیارم له‌پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێ بێت) كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌وه، فه‌رمووی: (صدقة تصدق الله بها عليكم، فاقبلوا صدقتة) رواة مسلم. واته: كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ چ له‌كاتی ترس‌دا بێت، یا له‌كاتی ئاسایش‌دا، صدهقهو به‌خشنده‌یی خوای گه‌وره‌یه به‌خشیویه پێتان ئێوه‌ش ئه‌و به‌خشیشه وه‌ربگرن .
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ده‌فه‌رموێت: هاوڕێیه‌تی پێغه‌مبه‌رو حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كرو عومه‌رو
سوڕی مانگانه
به‌شی سێیه‌م
م .ئه‌حمه‌دی شافعی
5-خوێندنی قورئان له كاتی سوری مانگانه‌و زه‌یستانی دا :
زانایانی فیقهی ئیسلامی چه‌ند رایه‌كیان هه‌یه له مهر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه :
بۆچونی یه‌كه‌م : جه‌ماوه‌ری زانایان له حهنیفیهو شافیعیه ، حه‌نابیله له رای بههێزیاندا فه‌رمویانه : حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی سوری مانگانه‌و زهیستانیدا .
خوێندنی قورئان
به‌م به‌ڵگه‌یه : عبدالله ی كوری عومه‌ر ده‌گێرێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) فه‌رمویه‌تی: (لاتقرأ الحائض ولا الجنب شيئا من القرا‌ن) اخرجه الترمذي واته : نابێت ئافره‌ت له كاتی سوری مانگانه‌داو له‌ش گرانیدا هیچ شتێك له قورئان بخوێنێ .. ده‌لێن
ئه‌م فه‌رموده‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرایه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی قورئان خوێندن له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا .
بۆچونی دوه‌م : له رای باوه‌ر پێكراوی مالكیهكانو لهرایهكی حه‌نبه‌لیه‌كان دروسته له
سوری مانگانه
مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافعی
به‌شی دووه‌م
ئه‌وشتانه‌ی كه قه‌ده‌غه‌ن له‌كاتێكدا ئافره‌ت له‌سوڕی مانگانه‌دا بێت، یا زه‌یستان بێت :
-ئافره‌تان له‌كاتی سوڕی مانگانه یا زهیستانیدا هه‌ندێ شتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌دوو ئه‌ڵقه‌دا به‌وردی باس له‌و شته قه‌ده‌غه كراوانه بكه‌ین، تاخوشكانی به‌ڕێز ئاگادار‌و چاو ڕۆشن بن لێی، ئه‌وانه‌ش:
1-نوێژ كردن : دروست نیه ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه یا كاتی زهیستانیدا نوێژ بكات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێ بێت ) فه‌رموی به فاتمه‌ی كچی ئه‌بی حبش
شایه‌تی دان له فقیهی ئیسلامدا و گه‌ڕانه‌وه بۆ گیانی ده‌قه‌كانی قورئان‌و فه‌رمووده
به‌شی یه‌كه‌م پارێزه‌ر / بكر حمه صدیق
شایه‌تیدان یه‌كێكه له‌و به‌ڵگه سه‌ره‌كیانه‌ی له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌ناو سیستمی یاسایی ئیجرائیدا ئامادهبونێكی كاریگه‌ری هه‌یه ، له‌كۆنه‌وه شایه‌تیدان وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی ئیسپات له‌پله‌ی دووه‌مدا هاتوه ، هه‌ندێجار به‌تایبه‌تی له‌دۆزه جینائی و ماده سزاییه‌كاندا شایه‌تی ده‌بێته دهتهنها ساغ بوونه‌وه‌ی ئاواتێك و ده‌ركه‌وتنی گوناهبار له‌و تاوانه‌دا ، به‌لاَم له‌دۆزه مه‌ده‌نیه‌كاندا رۆڵی شایه‌تی پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردوه و ، له‌یاساكانی ئیسپاتدا ئه‌و رۆهكه شایه‌تیدان كه‌وتۆته دوای ئیقار و قه‌واڵه‌ی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیه‌وه به‌م مانایه له‌مه‌سه‌له مه‌ده‌نیه‌كاندا شایه‌تیدان پله‌ی چواره‌می هه‌یه ، زیاد له‌وه‌ش له هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌له داراییانه‌دا كه‌بڕی پاره‌كه‌ی له (50) دینار زیاتربێ شایه‌تیدانیش تیایدا قه‌بوڵ ناكرێ ، شایانی وتنه له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا پێویسته به‌دیدێكی واقعیانه‌ی نوێ و له‌ژێر ڕۆشنایی گیانی ده‌قه‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مه‌سه‌له‌كه موناقهشهبكهین تا لێره‌وه جێكه‌وته‌ی شایه‌تیدانی ژن و پیاویش لهحاڵتهكهدا دیاری بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی زۆرتر سه‌رنجی راكێشام ئایه‌تی پیرۆزی ( مداینه ) ی
سوری مانگانه
مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافعی
سوری مانگانه یان (بێ نوێژی) یه‌كێكه له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی كه لهژیانو مانگانه‌ی ئافره‌تاندا به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه، ده‌یان پرسیار ده‌وروژێنێ له ده‌رونیاندا، بۆیه پێم باش بوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌لامه‌وه پێویست‌و زه‌روور بێت له دوو ئه‌ڵقه‌دا ئاماژه‌ی پێ بدهینو ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین .
ئه‌و خوێنه‌ی له‌زێی ئافره‌تانه‌وه دێته ده‌ره‌وه سێ جۆری جیاوازن:
1- خوێنی سوری مانگانه .
2- خوێنی زه‌یستانی .
3- خوێنی چركه (الاستحاضة).
یه‌كه‌میان: خوێنی سوری مانگانه، ئه‌و خوێنه‌یه لهمنداڵدانهوه دێته ده‌ره‌وه له‌كاتێكی تایبه‌تیدا له‌و كاته‌ی ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه باشه به‌هۆی منداڵ بوون‌و نه خۆشیه‌وه نیه ، واته ئه‌مه حاڵه‌تێكی سروشتیه.
ڕه‌نگی : ره‌نگی خوینی حه‌یز ره‌شه‌و گه‌رمه ئه‌م خوێنه سوریشی هه‌یه كالیشی هه‌یه هه‌ندێ جار
له‌باربردنی كۆرپه‌له الاجهاض
مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافعی
یه‌كێك له‌و گرفت‌و كێشانه‌ی كه‌له‌ناو ئافره‌تاندا بلاَوه، له‌باربردنی كۆرپه‌له‌یه، ئه‌م ڕێژه‌ش به‌م دوایانه به‌رزبۆته‌وه، بۆ زیاتر ئاشنابونی خێزان‌و ژن‌وپیاو له‌مه‌ڕ گرنگی و هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه له‌م گۆشه‌یه‌دا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه.
-حوكمی له‌ناوبردنی كۆرپه‌له چیه؟
+ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ڕووی فقهی ئیسلامیه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه‌و زانایان به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه، ڕاو بۆچونی جیاواز له‌نێوان مه‌زهه‌به‌كاندا هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه .
-خه‌ڵكێكی زۆر به‌تایبه‌تی له‌توێژی ئافره‌تان ئه‌مرۆ له‌م باره‌وه هه‌ندێ گرفت‌و دڵه‌راوكێیان هه‌یه كاتێ كه‌مناڵ دروست ده‌بێت به‌تایبه‌تی كاتێ ئافره‌ته‌كه نه‌خۆش بێت یا مناڵی زۆری هه‌بێت یا مناڵی پێشوی هێشتا له خه‌م ده‌رنه‌چووبێت، سكی هه‌بێت، ئایا په‌نا به‌رێت بۆ له‌باربردن به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان یا چی بكات ؟
+له‌م رووه‌وه بۆچونی زانایانی ئیسلامی باس ده‌كه‌ین :
1-جه‌ماوه‌ری زانایانی فقه ڕایان وایه حه‌رامه له‌باربردنی مناڵ پاش ئه‌وه‌ی گیان كرایه لاشه‌یه‌وه،
|