بۆ ناردنی بابه‌ت په‌یوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان ماڵپه‌ڕه‌كه تان زیاتر ڕازاوه‌ تر ئه‌بێت ‌        له‌كه‌ناری‌ ئارامیدا هه‌ناسه‌یه‌كی‌ ئارامی‌ بۆئاسوده‌یی‌ خێزان له‌چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كدا ‌        په‌یره‌و پرۆگرامی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ‌        

ژماره‌ (7)

ئه‌رشیف


ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ئاینده‌
ئه‌رشیفی پاشكۆی ئاینده‌


چه‌ندشێوازێكی‌ خانوو له‌دار دروستكردن
خانوو له‌ژێر زه‌میندا
ڕۆژێكى ئاسايى له‌ئه‌فریقیا
وێنه‌ی‌ بێ‌ لێدوان
ئه‌رشیف


\"قه‌ده‌م خێری‌ سه‌ركرده‌، شوو به‌ ڕه‌زا شا ناكات!\"

                       "
ئا:مه‌حبوبه‌ قادر
مێژووی‌ كۆن‌و نوێمان پڕه‌ له‌شانازی‌‌و گه‌وره‌یی‌، په‌ڕه‌ ئاڵتونیه‌كانی‌ ڕازێنراونه‌ته‌وه‌ به‌ده‌یان  ئافره‌تی‌ ئازا‌وبوێر، كه‌ ڕۆڵی‌ سه‌رنج ڕاكێش‌و كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌بواره‌كانی‌ پارێزگاری‌ كردن‌و خزمه‌ت كردنی‌ زانست‌و زانیاری‌ له‌پێناو كورد‌و كوردستاندا، شاژنی‌ دیارو پێشه‌نگ‌و شۆڕشگێڕ‌و پێشمه‌رگه‌و زانا‌و هه‌تا جێگری‌ په‌رله‌مانیش هه‌بوون، ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ڕابردوو، نوسه‌ره‌كان دانیان به‌وڕاستیه‌دا داناوه‌ كه‌ ژنی‌ كورد نمونه‌یه‌كن له‌ژنی‌ (ڕۆژ هه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست) كه‌ زۆرترین ئازادیان هه‌بووه‌ له‌چاو ئافره‌تانی‌ فارس‌و تورك‌و عه‌ره‌ب، هه‌وڵیان داوه‌ شان به‌شانی‌ پیاو خزمه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌به‌ره‌ی‌ جه‌نگ دابوون دژ به‌داگیركه‌ران.
شاژنی‌ نه‌مر (قه‌ده‌م خێر) یه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ ناسراو ناودارانه‌ی‌ میلله‌تی‌ كورد، شێره‌ ژنێكی‌ سه‌ركرده‌و سوارچاك‌و ئازاو به‌هه‌ڵمه‌ت بووه‌، خۆشه‌ویستی‌ بۆ كوردو كوردستان زیاترو شیرین تربووه‌ له‌ڕوح‌و ژیانی‌ خۆی‌، ئاواتی‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ كورد ڕزگاری‌ بێت له‌ داگیركه‌ره‌ خۆپه‌رست‌و خراپه‌كاره‌كان، ئه‌م شا ژنه‌ نه‌یتوانی‌ به‌رگه‌ی‌ ئه‌و هه‌موو زوڵم‌و زۆره‌ بگرێت كه‌ ڕوبه‌ڕووی‌ میلله‌تی‌ كورد بووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌( ڕه‌زا شای‌ په‌هله‌وی‌)، به‌ نمونه‌ی‌ ئه‌و په‌نده‌ كوردییه‌ی‌ كه‌ ده‌ڵێت: ( كه‌م بژی‌‌و كه‌ڵ بژی‌)، مردنی‌ پێ‌ باشتربوو له‌ژیانی‌ ژێر ده‌سته‌یی، بۆیه‌ چه‌كی‌ كوردایه‌تی‌ هه‌ڵده‌گرێت‌و بانگه‌شه‌ی‌ ڕاپه‌رینی‌ ناوچه‌ی‌ (لۆرستان)ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ یه‌كی‌ گرته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی‌ ڕابه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد سمكۆشكاك ( ئیسماعیل خانی‌ شكاك).
 قه‌ده‌م خێر كچی‌ پێشه‌وا( قه‌ند قه‌لاوه‌ندی‌)یه‌، كه‌یه‌كێك بوه‌ له‌ فه‌رمانڕاوه‌كانی‌ میرنشینی‌ لۆڕستانی‌ بچوك له‌ هۆزه‌كانی‌ (لوڕی‌ فه‌یلی‌)ه‌، ئه‌م خانمه‌ كورده‌ له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیست له‌دایك بووه‌، كه‌ كچێكی‌ جوان‌و باڵاڕێك‌و ڕۆشنبیر‌و زیره‌ك‌و سوارچاك‌و ئازابووه‌، له‌ساڵی‌ 1925 شاڕه‌زای‌ په‌هله‌وی‌، ( شا مورادخان) كه‌ كۆتا فه‌رمانڕه‌وای‌ میرنشینی‌ بچوك بووه‌و برای‌ (قه‌ده‌م خیر) بووه‌، ده‌كوژێت، ئه‌مه‌ش وا له‌ (قه‌ده‌م خێر) ده‌كات كه‌ ڕق‌و قینه‌ی‌ به‌رامبه‌ر شا دروست بێت‌و به‌ڵێنی‌ داوه‌ كه‌ زولم‌و زۆری‌ قبول نه‌كات، شا به‌مه‌ی‌ زانی‌ تاوانباری‌ ده‌كات، له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا قه‌ده‌م خێر هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنی‌ سوپایه‌ك له‌كورده‌ فه‌یله‌یه‌كان‌و ڕاپه‌ڕینی‌ ڕاگه‌یاند‌و خۆی‌ ڕابه‌ری‌ سوپاكه‌ی‌ ده‌كات‌و ویستویه‌تی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ لۆرستانی‌ ڕابگه‌یه‌نرێت، بۆیه‌ له‌شاخه‌كانی‌ كوردستانه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای‌ (شا) له‌چه‌ندین لاوه‌ زه‌ره‌رو زیانی‌ زۆریان به‌سوپاكه‌ی‌ شا گه‌یاند، شا چه‌ندین هۆزی‌ كوردی‌ بانگهێشت كرد، هه‌وڵی‌ دا به‌پاره‌و پله‌وپایه‌ ڕازیان بكات كه‌ له‌دژی‌ ئه‌و شۆڕشه‌ بوه‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هۆزانه‌ ڕازی‌ نه‌بوون ده‌ستیان خوێناوی‌ بكه‌ن به‌خوێنی‌ ڕۆڵه‌كانی خۆیان.. بۆیه‌ سوپاكه‌ی‌ (شا) به‌ناچاری‌ چه‌ندین جار هێرشیان كرده‌ سه‌ری‌‌و به‌شكستخواردویی گه‌ڕانه‌وه‌، له‌و كاته‌دا (قه‌ده‌م خێر) نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت بۆ( شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید) كه‌تێیدا باس له‌و زوڵم‌و زۆریان ده‌كات كه‌ ڕوبه‌ڕویان ده‌كه‌نه‌وه‌، داوای‌ لێ‌ ده‌كات كه‌ سوپاكه‌یان یه‌كبگرێت‌و، ڕازییه‌ له‌ژێر فه‌رمانڕوای‌ (شێخ)دا بێت خۆی‌‌و سوپاكه‌شی‌، چه‌ك‌و تفاقی‌ دووساڵی‌ سوپاكه‌شی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام شێخ ڕازی‌ نابێت له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌لایه‌نگرانی‌ به‌هه‌ڵه‌ تێبگه‌ن‌و بڵێن ته‌ماحی‌ له‌سه‌روه‌ت‌و سامانی‌‌و ئه‌وخانمه‌ كرد بێت، شاڕه‌زا وه‌فدێك ده‌نێرێت بۆ لای‌ (قه‌ده‌م خێر) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك دیاری‌ به‌نرخ‌و گران به‌هاو، به‌ڵێنیش ده‌دات كه‌ لۆڕستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ باری‌ پێشووی‌‌و لێخۆش بونی‌ گشتی‌ ده‌ربكات بۆئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌جه‌نگان له‌دژی‌‌و، داوای‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌(قه‌ده‌م خێر) ده‌كات، قه‌ده‌م خێر به‌م داواكاریانه‌ی‌ ڕه‌زا شا توڕه‌ ده‌بێت‌و، هه‌موو دیارییه‌كانی‌ به‌نێردراوه‌كه‌دا ده‌نێرێته‌وه‌و، ده‌ڵێت بڕۆن به‌ (شا) كه‌تان بڵێن كه‌من پێویستم به‌ودیاری‌ ئه‌و نیه‌و پێی‌ بڵێن:(( من ژن نیم تا شووی‌ پێ‌ بكه‌م، به‌ڵكو ئه‌و خۆی‌ ژنه‌)) بۆیه‌ شا زۆر توڕه‌ ده‌بێت، سوپایه‌كی‌ زۆر ده‌نێرێت بۆ لۆرستان به‌هه‌زاران ژن‌و منداڵ‌و بێ‌ تاوان ده‌كوژێت‌و به‌ده‌یان لادێ‌ وگوند ده‌سوتێنێ‌‌و خاپوری‌ ده‌كات،  شا به‌سوپاكی‌ زۆره‌وه‌ هێرشیان كرده‌وه‌و كۆتاییان به‌ سوپاكه‌ی‌ قه‌ده‌م خێرهێنا، جارێكی‌ تر (ڕه‌زا شا) به‌ فرت‌و فێل‌و باوه‌ڕی‌ درۆزنانه‌ی‌‌و به‌ڵێنی‌ هه‌نگوینی‌ كه‌ زۆر گه‌وره‌تر بووله‌ فرتوفێله‌كانی‌ پێشووی‌، یه‌كه‌م جار نه‌بوه‌ كه‌فێل بكه‌ن له‌كورد‌و ڕوپۆشی‌ بكه‌ن به‌ ئاینی‌ ئیسلام، نێردراوێكی‌ تری‌ نارد بۆ لای‌ قه‌ده‌م خێر له‌گه‌ڵ نوسخه‌یه‌ك له‌قورئانی پیرۆز كه‌ ئیمزا‌و په‌نجه‌مۆری‌ شای‌ له‌سه‌ر بوو هه‌تا بڕوابكات كه‌ مسوڵمانێكی‌ له‌خواترسه‌‌و، سوێندی‌ خواردووه‌ به‌وقورئانه‌ كه‌ نیازی‌ پاكه‌‌و ئه‌و قورئانه‌ش شایه‌تیه‌تی‌، به‌ڵێنی‌ پێداوه‌كه‌ جارێكی‌ تر لۆرستان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ جارانی‌ پێشوو، ده‌ركردنی‌ لێبوردنی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موو سوپاكه‌ی‌، بۆیه‌ هه‌ندێك له‌سوپاكه‌ی‌ بڕوایان كردوو خۆیان‌و چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به‌ سوپای‌ شا كرد، قه‌ده‌م خێر‌و ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌سوپاكه‌ی‌ زانیان كه‌ئه‌مه‌ش فێڵێكه‌ له‌فێله‌كانی‌ تر، بۆیه‌ سوپاكه‌ی‌ ڕه‌زا شا ڕۆیشتن هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ پاسه‌وانه‌كانیان كوشتن‌و قه‌ده‌م خێرو حه‌ڤده‌كه‌س له‌گه‌وره‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو ڕه‌وانه‌ی‌ تارانیان كردن، بۆ ڕۆژی‌ دوای‌ حه‌ڤده‌كه‌سه‌كه‌ له‌سێداره‌دراو نینۆكه‌كانی‌ قه‌ده‌م خێری‌ ده‌رهێناو كردی‌ به‌ڕه‌شووه‌ی‌ وڵاخه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌و خاتونه‌ مه‌زنه‌ش هه‌موو لاشه‌یان تێكشكاند‌و خستیانه‌ زیندانه‌وه‌.   

 


 ماڵه‌وه‌
 ئێمه‌ بناسه‌
 چالاكیه‌كان 
 هه‌واڵه‌كان 
 كۆمه‌ڵایه‌تی
 رۆشنبیری 
  فیقهی ئافره‌تان 
  ته‌ندروستی و وه‌رزش 
  لینكی پێویست 
  بڵاوكراوه‌كان 
  قسم العربي 
  په‌یوه‌ندی 

Copyright 2009-2013 www.khushkan.org      Created by C4kurdGroup