بۆ په‌یوه‌ندی کردن khushkankurd@yahoo.com
|
| پرسیار‌و وه‌ڵام |
| |
پ: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌گه‌ڵ خێزانیا پێش بانگی به‌یانی دروست بوو بۆی نه‌كرا خۆی بشوات به‌یانی یان نیوه‌ڕۆ یان ئه‌وڕۆژه تا مه‌غریب نه‌ی توانی خۆی بشوات ئایا ڕۆژوه‌كه‌ی دروسته؟
شێنێ : سلێمانی
و/ به‌پێی ئه‌م پرسیاره ئه‌وكه‌سه سێ نوێژی له‌ده‌ست ده‌رچووه‌كه‌ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیا تاوانی گه‌وره‌یه، ئه‌بێ ته‌وبه‌یه‌كی باش بكات به‌لاَم به‌نسبه‌ت ڕۆژوه‌كه‌یه‌وه دروسته‌و هیچ ته‌ئسیرێ له‌ڕۆژوه‌كه ناكات .
پ: ئه‌گه‌رژن وپیاوێ به‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زان سه‌رجێ ییان كردوئاره‌زوی ژنه‌كه‌ی له‌سه‌رنه‌بوو به‌ڵكو به‌زۆر پیاوه‌كه ناچاری كردحوكمی چی یه ؟ وه‌ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ویستی له‌سه‌ر بوو حوكمی ئه‌مه‌یان چی یه ؟
كوردستان : كه‌ركوك
و/ له‌وه‌لاَمی به‌شی یه‌كه‌می پرسیاره‌كه‌دا ئه‌كه رپیاوه‌كه زۆری لێ كرد له‌ژنه‌كه‌ی ئه‌وا ژنه‌كه هیچی له‌سه‌رنیه ته‌نها قه‌زای ڕۆژوه‌كه نه‌بێ ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌یش به‌خواستی خۆی ئه‌وكاره‌ی كرد هه‌ر كه‌فاره‌ت وقه‌زایان له‌سه‌رده‌بێت پیاوه‌كه‌ش به‌ته‌نیا هی هه‌ردوكیان بدات ، به‌لاَم ڕایه‌كی تر هه‌یه كه‌ده‌ڵێ ده‌بێت له‌كاتی ڕازی بونیدا ژنه‌كه كه‌فاره‌تی خۆی بدات .
پ: ئافره‌تێ سك پره‌و دووگیانه یان مناڵ له‌به‌ر و شیر ئه‌دا ئایا ئه‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێ ؟
وه‌فا : دهۆك
و/ئه‌گه‌رله‌ترسی گیانی خۆی یانه‌خۆش كه‌وتنی خۆی و ڕۆژوی نه‌گرت ،ئه‌وه‌ئه‌بێ دوای مناڵ بونه‌كه‌وپاك بونه‌وه‌ی یادوای بڕانه‌وه‌ی شیری مناڵه‌كه ڕۆژوه‌كه‌ی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه وه‌فیدیه‌ی له‌سه رنیه.
پ: مانای فیدیه چیه‌و ئایا دروسته پاره بدرێت له‌باتی خۆراك ؟
سۆزان : ده‌ربه‌ندیخان
و/ فید یه‌بریتی یه له‌تێركردنی هه‌ژارێك له‌یه‌ك ژه‌مدا له‌باتی هه‌ریه‌ك ڕۆژ به‌ڕۆژو به‌خۆراكێ كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یانه ، به‌ڵێ به‌پێی مه‌زهه‌بی (امام أعظم ) ئه‌توانرێ بكرێ به‌پاره ئه‌ویش به‌پێی دیاری كردنی سه‌رفیتره كه‌چه‌ند دانراوه بۆ هه‌ركه‌سێ ئه‌و پاره‌یه كه‌ڕه‌تی ( زه‌ڕبی) ئه‌و ڕۆژانه ئه‌كرێ كه‌به‌ڕۆژوو نه‌بووه تیایدا .
|
|
|
| |
پ : خشڵ وزێڕو زیوو بۆئافره‌ت , زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێ 50 -100 مسقاڵ بێت؟
هرژین – دهۆك
وه‌ڵام
خشڵ وخاڵی ئافره‌ت , به‌پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی وئیمامی مالكی زه‌كاتی لێ ناكه‌وێ , وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه ( ولاتجب فى الصلى الباح زكاة )
باگه‌یشتبێته (100 ) مسقاڵیش به‌مه‌رجێك مه‌به‌ستی خشڵ وخاڵ وبه‌خۆدا كردن بێت نه‌ك بۆ قازانج وكڕین وفرۆشتنی بێت .
|
|