| لقی رانیه‌ی یه‌كگرتووی خوشكان به مه‌به‌ستی پیرۆز بایی سه‌ردانی لقی چوارقورنه ده‌كات |
| |
ئا/په‌یام
به‌رواری 28_8_2008 كاتژمێر چواری عه‌سر وه فدێكی لقی رانیه‌ی یه‌كگرتووی خوشكان كه پێك هاتبوو له به‌رپرسی لق و ئه‌ندمانی لق به مه‌به‌ستی پیرۆبایی كردنه‌وه‌ی لقی چوارقورنه سه‌ردانی باره‌گای لقی كرد .له لایه‌ن به‌رپرسی لق علی حسین و ئه‌ندامان پێشوازیان لێكرا.. وه‌فده‌كه وێرای پیرۆبایی هیوای زیاتر به‌ره‌و پێش چونی كاره‌كان و خزمه‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی خواست وه هه‌روه‌رها زیاتر جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كاری خوشكان و برایان بۆ خزمه‌ت كردن و جوان كردنی سیمای‌ئاینی پیرۆزی اسلامی .. له كۆتایدا وه‌فده‌كه دیاریه‌كی پێشكه‌ش به‌لقی چوارقورنه كرد ....
|
|
| لقی رانیه‌ی یه‌كگرتوی خوشكان به‌شداری ئاهه‌نگی كۆتایی خولی خه‌یاتی ناوچه‌ی چوارقورنه ده‌كات |
| |
ئا/ په‌یام
به‌رواری 28-8_2008 كاتژمێر پێنجی ئێواره به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسی لقی رانیه‌ی یه‌كگرتوی خوشكان و ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی چوارقورنه ئاهه‌نگی كوتایی خولی خه‌یاتی به‌ڕیوه چوو ..كه‌تیایدا به‌رپرسی لق ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش ئاماده‌بوان و به‌شدارانی خولی فیربوونی برین و دورومان كرد ..له‌دوایدا خه‌لاَت پیشكه‌ش یه‌كه‌م و دووه‌م و سێ یه‌م كرا‌و بروانامه‌ش به سه‌رجه‌م به‌شدار بوان به خشرا ,,,به شیرینی دابه‌ش كردن كوتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات و بویه مایه‌ی خوشحاڵی ئاماده‌بوان ...
|
|
| چالاكیی (ناوه‌ندی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ) له شاری ده‌ربه‌ندیخان |
| |
*ناوه‌ندی هاوبه‌شی ڕێكراوه‌كانی ئافره‌تان ،مانگانه به به‌رده‌وامی دانیشتنه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌رجاره ی له بینای ڕێكخراوه‌یه‌ك.
*به‌مه‌به‌ستی خوَناساندنیان (ناوه‌ندی هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان ) له (11 /8 ) سه‌ردانی ( قائمقامی شاری ده‌ربه‌ندیخان ) یان كرد ،پاش خوَناساندنیان باسیان له هوَكاره‌كانی دروست بوونی ناوه‌نده‌كه وگرنگی پێكه‌وه كاركردنی ڕێكخراوه‌كان كرد ،وه باسیان له چالاكی و كاره‌كانی ناوه‌نده‌كه كرد ،پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێز (قائمقامه‌وه ) گرنگی دروست بوونی ناوه‌نده‌كه‌و ده‌سته جه‌می ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان كرا و به‌ڵێنی هه‌موو جوَره هاوكاری یه‌ك (كه له توانا یا ندا بێت ) یان پێدرا .
ناوی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی ناوه‌نده‌كه:
• یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان – ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
• كوَمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان – لیژنه‌ی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
• ڕێكخراوی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان – ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان .
• یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامیی كوردستان – لقی ده‌ربه‌ندیخان .
|
|
| چالاكی یه‌كانی مانگی8ی یه‌كگرتووی خوشكان لقی ده‌ربه‌ندیخان |
| |
به‌شی ڕوَشنبیری –به‌رده‌وامه له‌سه‌ر خوولی پێگه‌یاندنی خوشكی سه‌ركرده
له‌درێژه‌ی ئه‌و خووله‌ی كه‌بوَ پێگه‌یاندنی خووشكی سه‌ركرده كردی یه‌وه ، به‌شی ڕوَشنبیری لق هه‌ستا به به‌ڕێوه بردنی خووله‌كه وتیایدا بابه‌تێك له‌لایه‌ن به‌ڕێز (د. ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ) ه‌وه له ژێر ناوی (چوَن ده‌بیته كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ) وترایه‌وه ، شایانی باسه ئه‌م خووله درێژخایه‌نه‌و نزیكه‌ی (20 )خوشك به‌شدارن تیایدا .
ناوچه‌ی به‌موَ ی خوشكان به‌هاوكاری به‌شی هونه‌ری و چالاكی ده‌ست ڕه‌نگینی خولێكی (چوَنێتی دروست كردنی خواردن ) بوَ خوشكانی گوندی ( هوَرێن ) ده‌كاته‌وه :
ناوچه‌ی به‌موَ ی خوشكان له درێژه‌ی چالاكی یه‌كانی بوَ خوشكانی گونده‌كان به‌هاوكاری به‌شی هونه‌ری و چالاكی ده‌ست ڕه‌نگینی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی خولێك بوَ خوشكانی گوندی (هوَرێن )خووله‌كه تایبه‌ت بوو به (چوَنێتی دروست كردنی خواردن ) و تیایدا چه‌ند جوَرێك خواردن به عه‌مه‌لی له خووله‌كه‌دا دروست كرا له‌وانه (كفته شوَربا ،هێلانه باینجان ،بریانی ، شله‌ی قه‌یسی ،......) وه له‌لایه‌ن ل.ناوچه‌ی به‌موَ وه بابه‌تێك پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرا له‌ژێر ناوی ( ئه‌ركی په‌یامداری )
به‌شی هونه‌ری و چالاكی ده‌ست ڕه‌نگینی خوولێكی درومان ده‌كاته‌وه
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به توانا‌و لێهاتنه‌كانی ئافره‌تان ، به‌شی هونه‌ری و چالاكی ده‌ست ڕه‌نگینی هه‌ستا به كردنه‌وه‌ی خولێكی دروومان بوَ ئافره‌تانی شاری ده‌ربه‌ندیخان ، خووله‌كه له (22 /8 /2008 ) تا (14 /8 / 2008 ) به‌رده‌وام بوو ، تیایدا ( 26 ) ئافره‌ت به‌شدار بوون ، خووله‌كه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌شداربوان بوو و به‌سه‌ركه‌وتوویی كوَتایی پێهات .
وه‌فدێكی لقی ده‌ربه‌ندیخان ئاماده‌ی كوَڕێك ده‌بن
وه‌فدێكی خوشكان كه پێك هاتبوو له به‌ڕێزان (ئه‌دیبه محه‌مه‌د علی ، حه‌میده علی فرج ) ئه‌ندامانی لق ئاماده‌ی كوَڕێك بوون كه له‌لایه‌ن ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی ئافره‌تانه‌و ه ساز كرابوو سه‌باره‌ت به چوَنێتی په‌روه‌رده كردنی منداڵ ،له به‌رواری (19 / 8 / 2008 )
|
|
| لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی خوشكان به‌شداری وَرك شوَپێك ده‌كات |
| |
گریوه رشید
له به‌رواری 13-8-2008 نوێنه‌ری لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی خوشكان به‌رێز كه‌ژاڵ موسته‌فا به‌شداری كرد له وَرك شوَپێك كرد له ژێر ناوی هاو وولاَتی و هه‌ڵبژاردن كه تایبه‌ت بوو به هوَشیاری هه‌ڵبژاردن كه رێكخراوی K.I.E پێی هه‌ستا بوون .
|
|
| به‌شی كوَمه‌لاَیه‌تی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید سه‌ردانی گوندی ته‌پی سه‌فا ده‌كات |
| |
گریوه رشید
له به‌رواری 10-8-2008 به‌ڕێز كه‌ژاڵ حسن لێپرسراوی به‌شی كوَمه‌لاَیه‌تی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی خوشكان سه‌ردانی گوندی ته‌پی سه‌فایان كرد وه بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ بوَ خوشكانی ئه‌و گونده ووته‌وه
|
|