بۆ ناردنی بابه‌ت په‌یوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانتان ماڵپه‌ڕه‌كه تان زیاتر ڕازاوه‌ تر ئه‌بێت ‌        په‌یره‌و پرۆگرامی‌ یه‌كگرتووی‌ خوشكانی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ‌        

ژماره‌ (11)

ئه‌رشیف


ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی ئاینده‌
ئه‌رشیفی پاشكۆی ئاینده‌


كۆنفرانسی (خویندنه وه یه کى نوی بۆ پرسه کانى ژنان )
چالاکیه‌کانی یه‌کگرتووی خوشکان له‌هه‌فته‌ی یادی خوشکاندا
چالاکیەکانى یەکگرتووى خوشکان
چەند چالاکیەکى لقەکانى  یەکگرتووى خوشکان
ئه‌رشیف


گوڵه‌ مێخه‌ك (القرنقل




ناساندنی‌ گوڵه‌كه‌:
ڕووه‌كێكی‌ هه‌میشه‌ سه‌وزه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌ ڕووه‌كه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌كان شوێنی‌ دوَزینه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانی‌  ناوچه‌ی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌راست بووه‌ به‌زۆری‌ ئه‌م ڕووه‌كه‌ ئه‌گاته‌ (10-12)م، به‌ڵام له‌ ئینجانه‌دا ئه‌بێت چاودێری‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ جوانیه‌كه‌ی‌ بپارێزین.
 گوڵه‌كه‌ی‌ له‌ چه‌ند په‌ڕێك پێك دێت‌و بوَنداره‌ ئه‌م ڕووه‌كه‌ بۆ جوانی‌‌و گرنگی‌ گوڵه‌كه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ئه‌كرێت. ئه‌گه‌ر گوڵه‌كه‌ لێ‌ بكرێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 2 هه‌فته‌ ئه‌مێنێته‌وه‌،  له‌ ڕووی‌ ئابورییه‌وه‌ به‌ پله‌ی‌ سێ‌ یه‌م گرنگی‌ هه‌یه‌. گه‌ڵاكانی‌ شێوه‌ی‌ درێژ كۆله‌‌و تیرییه‌ قه‌ده‌كه‌ی‌ توانای‌ وه‌ستانی‌ نیه‌ پێویستی‌ به‌ ڕاگر هه‌یه‌ له‌ مانگی‌ (12) كرداری‌ كورت كردنه‌وه‌ی‌ درێژی‌ ساق ئه‌نجام بدرێت به‌ مه‌به‌ستی‌ زیاد بونی‌ موادی‌ غژائی‌‌و دروست بونی‌ گوڵ.
          چوَنیه‌تی‌ زیادكردنی‌ ڕوه‌كه‌كه‌:
ئه‌م ڕووه‌كه‌ به‌ توَو زیاد ئه‌كرێت له‌مانگی‌ (3-4) توَوه‌كان ئه‌ڕوێت له‌ مانگی‌ 9دا شه‌تڵێكی‌ گه‌شه‌كردو به‌ به‌رزی‌ (30-40)سم ده‌رئه‌چێت ئه‌گه‌ر له‌ ئینجانه‌دا بڕوێت ئه‌بێت چاودێری‌ بكرێت‌و به‌رزی‌‌و تیره‌ی‌ ئینجانه‌كه‌ گونجاو بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ باخچه‌دا بڕوێت به‌ شێوه‌ی‌ ڕیزو نێوانی‌ هه‌ر دوونه‌مامێك 30سم بێ‌.
ئه‌م گوڵه‌ ئه‌تواندرێ‌ به‌ قه‌ڵه‌م زیاد بكرێت له‌ مانگی‌ 9دا قه‌ڵه‌م  وه‌رئه‌گیرێت به‌ مه‌رجێك دوو گوَپكه‌ی‌ له‌ سه‌ربێت. ئه‌و به‌شه‌ی‌ قه‌د كه‌وه‌ری‌ ئه‌گریت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی‌ تیا ده‌ركه‌وت له‌ گیراوه‌ی‌ په‌رمه‌گه‌ناتی‌ پوَتاسێومدا نقوم بكرێت بوَ ماوه‌ی‌ 5 ده‌قیقه‌  هه‌ندێ‌ جار بوَ دروست  بونی‌ لق‌وگوڵه‌كان هۆرمۆنی‌ بوَردوَ به‌كاردێ‌ كه‌ جوَرێكه‌ له‌ هۆرمۆنی‌ گه‌شه‌.
       كه‌ش‌و هه‌وای‌ له‌بار بۆ ڕوه‌كه‌كه‌:
 ئه‌م ڕووه‌كه‌ پێویستی‌ به‌روناكی‌ زۆر هه‌یه‌، به‌ڵام حساسه‌ بۆ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ به‌رز پێویسته‌ پله‌ی‌ گه‌رمی‌ مامناوه‌ند بێت‌و واباشتره‌ له‌ 20پله‌ زیاتر نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر پله‌ی‌ گه‌رمی‌ به‌رز بێت ئه‌بێته‌ هوَی‌ زیاتر درێژبونی‌  قه‌دو كه‌می‌ گه‌ڵاكان‌و به‌مه‌ش جوانی‌ ڕووه‌كه‌كه‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌.                  
 جۆری‌ خاكه‌كه‌ی‌ :
ئه‌و خاكه‌ی‌ به‌كاردێت پێویسته‌ تێكه‌ڵ بێت له‌ خاكی‌ ئاسایی‌ +رمل
به‌ئاسانی‌ ئاو هه‌ڵبمژێت‌و ڕێژه‌ی‌ گونجاو له‌ جوانی‌ هه‌بێت  پێش ڕواندنی‌ گوڵه‌كه‌ خاكه‌كه‌ی‌ سمادی‌ پێوه‌ بكرێت به‌ تایبه‌تی‌ سه‌مادی‌ نایتروَجین.
چوَنیه‌تی‌ ئاودانی‌ ڕووه‌كه‌كه‌:
ئه‌م ڕووه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ ئاودانی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ ساڵێكدا نزیكه‌ی‌ 65 جار  ئاودانی‌  پێویسته‌ هه‌موو سێ‌ ڕوَژ جارێك پێویسته‌  ئاودانی‌ بوَ بكرێت  له‌ كاتی‌ ئاودانی‌ دا نابێت ئاوه‌كه‌ به‌ر گه‌ڵاكانی‌ بكه‌وێت،  چونكه‌ گه‌ڵاكان په‌ڵه‌په‌ڵه‌ ئه‌بێت ‌و توشی‌ نه‌خوَشی‌ ئه‌بێت‌و زه‌رد هه‌لئه‌گه‌رێت.
چوَنیه‌تی‌ زانینی‌ نه‌خوَشی‌ ڕووه‌كه‌كه‌:

1/لاوازی‌ ساق، ئه‌م نه‌خوَشیه‌ به‌هۆی‌ به‌رزی‌ پله‌ی‌ گه‌رمیه‌وه‌ توشی‌ ئه‌بێت هه‌روه‌ها به‌ هوَی‌ كه‌می‌ ڕێژه‌ی‌ كاربۆهیدرات توشی‌ ئه‌م  نه‌خوَشیه‌ ئه‌بێت  به‌ زیادكردنی‌ سمادی‌ نایتروَجینی‌ چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت.
2/له‌ ده‌ست دانی‌ جوانی‌ له‌ گوڵ‌و ڕه‌نگه‌كاندا  ئه‌م نه‌خوَشیه‌ش به‌ هوَی‌ كه‌می‌ ڕوناكی‌‌وبه‌رزی‌ پله‌ی‌ گه‌رمیه‌وه‌ ئه‌بێت.
3/ژه‌نگ دروست بوونی‌ په‌ڵه‌په‌ڵه‌ی‌ زه‌رد له‌سه‌ر ڕووی‌ گه‌ڵاكان ئه‌م نه‌خوَشیه‌ له‌و ڕووه‌كانه‌دا زیاتره‌ كه‌ له‌ ئینجانه‌دان چاره‌سه‌ری‌ به‌ زیادكردنی‌ ماده‌ی‌ بورد‌و ئه‌بێت بوَ سه‌ر گه‌ڵاكان.


 ماڵه‌وه‌
 ئێمه‌ بناسه‌
 چالاكیه‌كان 
 هه‌واڵه‌كان 
 كۆمه‌ڵایه‌تی
 رۆشنبیری 
  فیقهی ئافره‌تان 
  ته‌ندروستی و وه‌رزش 
  لینكی پێویست 
  بڵاوكراوه‌كان 
  قسم العربي 
  په‌یوه‌ندی 

Copyright 2009-2013 www.khushkan.org      Created by C4kurdGroup