| جوانكاری ئارایشتكردنی ئافره‌تان له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه |
| |
بچوكردنه‌وه‌ی (سنگ) یا گه‌وره‌كردنی
م. ئه‌حمه‌دشافعی
*بچوك كردنه‌وه‌ی سنگ له ڕووی گه‌وره‌یی و بچوكیه‌وه.
قه‌باره‌ی مه‌مك له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا په‌یوه‌نده به‌چه‌ند هۆكارێكی بۆ ماوه‌یی و هۆرمۆنیه‌وه هه‌یه.سنگ و مه‌مكی هه‌ر ئافره‌تێك قه‌باره‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سنگه له سنوری خۆی ده‌رچوو به جۆرێكی وا گه‌وره‌و قورس بو كه‌شان‌و مل‌و گه‌ردن‌و بڕبڕه‌كانی پشتی ناڕه‌حه‌ت بكات و به و هۆیه‌وه توشی سه‌ر ئێشه و ئازاری ناو شان و هه‌ناسه ته‌نگی ببێت و زیان به پشت و بڕبڕه‌كان بگه‌یه‌نێت. بێجگه
|
|
| ئافره‌ت وڕۆژوو |
| |
م. ئه‌حمه‌دی شافعی
پ1 /ڕۆژوو یانی چی ؟
ڕۆژوو – صوم- له‌زمانه‌وانیدا به‌مانای:خۆگرتنه‌وه له‌شت
له‌شه‌رعدا بریتییه له خۆگرتنه‌وه له هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ڕۆژوویان پێ ئه‌شكێت له‌ده‌ركه‌وتنی فه‌جری ڕاسته‌وه تائاوابوونی خۆر له‌گه‌ڵ نیه‌تدا.
ڕه‌مه‌زان مانگی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت و كرانه‌وه‌ی ده‌رگای ئاسمانه‌كان و به‌هه‌شته ، مانگی گه‌شه‌كردنی ڕوَح و باوه‌ڕ ، مانگی سه‌فه‌رو گه‌شت به‌ره‌و دونیا‌و مه‌مله‌كه‌تی پاك بونه‌وه‌و خۆ داڕنین له‌چێژه زه‌مینی و دونیاییه‌كان و په‌یوه‌ست بوون به‌چێژه ئاسمانیه‌كانه‌وه .
ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه پڕ نور و خێره‌یه كه‌به‌نده باوه‌ڕ دار‌و ڕۆژوه وانه‌كان ده‌چنه پێشوازی و له‌سه‌ر سفره‌و خوانه ڕۆحی و مه‌عنه‌ویه‌كه‌یدا تاوێك ده‌حه‌وێنه وه و بڕوا‌و به‌ندایه‌تیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یان فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (ص) هه‌یه له‌سه‌ر گه‌وره‌یی مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌كێك له‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌ئیمامی موسلیم گێڕاوێتیه‌وه ئه‌بو هوڕه‌یڕه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه (ص) ده‌گێڕێته‌وه له‌فه‌رمووده‌ی قودسیدا خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی :
|
|
| جوانكاری ئارایشتكردنی ئافره‌تان له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه |
| |
لابردنی مووی برۆ: (2)
م. ئه‌حمه‌دی شافعی
به‌ڕێزان له ئه‌ڵقه‌ی پێشودا پێشه‌كیه‌كمان باسكرد بۆچونه ناو ئه‌م بابه‌ته گرنگه‌وه، ڕوونمان كرده‌وه كه مه‌سه‌له‌ی (له‌عنه‌ت) ئه‌وه‌نده سانا‌و ساكار نییه تا خوای گه‌وره ئاوا به گشتی‌و ڕه‌ها نه‌فرین بكات له برۆ هه‌ڵگرو برۆ بۆ هه‌ڵگیراو بێ هیچ مه‌رج‌و پێشه‌كییه‌ك، ئایا شتێكی وا كه‌هه‌تا زانایان له‌سه‌ر حه‌رام بون‌و ڕێگه پێدانی یه‌ك ده‌نگ نین نه‌فرین‌و ڕێگه پێ نه‌دانه‌كه تایبه‌ته به حاڵه‌تێكی تایبه‌تی‌و سیفه‌تێكی تایبه‌تییه‌وه ..
بۆ زیاتر چاو ڕۆشنی له‌م بواره‌دا، ڕاو بۆچونی هه‌ندێ له زانایان باس ده‌كه‌ین به‌كورتی كه ڕاڤه‌و ته‌فسیریان له‌مه‌ڕ فه‌رمووده‌ی ( النامصات والمتنصمات) كردووه كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕاوبۆچونی زانایه‌كی گه‌وره‌یه:
1-هه‌ندێك ده‌ڵێن: ده‌ستكاری كردنی برۆ حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌یه، بێجگه كاتێك نه‌بێت كه مێرده‌كه‌ی ڕێگه‌ی پێ دابێت، ئه‌و كاته دروسته‌و ڕێگه پێدراوه .. چونكه ئافره‌ت مه‌به‌ستی خۆ جوانكردن‌و خۆرازاندنه‌وه‌یه بۆ مێردی، مادام به پرسی ئه‌و بێت دروسته‌و هیچ جۆره فێڵ‌و خه‌ڵه‌تانێكی تیانییه(1).
2- هه‌ندێكی تر ئه‌یبه‌ستنه‌وه به‌نیه‌تی ئه‌و ئافره‌ته‌وه ده‌ڵێن: گه‌ر به‌مه‌به‌ستی خۆڕازاندنه‌وه بۆ نامه‌حره‌م ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات حه‌رامه، به‌لاَم گه‌ر بۆ مێرده‌كه‌ی بێت دروسته‌و ڕێگه پێدراوه، چونكه جوانكاری پێویسته بۆئافره‌تان بۆ خۆڕازاندنه‌وه بۆ مێردیان(2).
3-هه‌ندێ تر ده‌ڵێن: ده‌ستكاریكردنی برۆ بۆ ئافره‌تێك حه‌رامه كه‌له‌ڕووی شه‌رعیییه‌وه ڕێگه‌ی پێنه‌درابێت به‌خۆڕازاندنه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه ده‌گرێته‌وه كه‌مێرد مردوون یا مێرده‌كه‌یان وون بووه (مفقود) بێجگه
|
|
| جوانكاری وئارایشتكردنی ئافره‌تان له ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه: (1) لابردنی مووی برۆ: ازاله شعر الحاجبین |
| |
م. ئه‌حمه‌دی شافعی
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستكاری كردنی برۆو لابردن‌و هه‌ڵكه‌ندنی مووه‌كان و باریك كردنی یه‌كێكه له‌و مه‌سه‌له گرنگ و به بایه‌خانه‌ی كه شه‌قامی ئیسلامی هه‌ندێكی به‌خۆوه خه‌ریك كردووه به تایبه‌تی ئافره‌تان، له نێوان رێگه پێدان و رێگه پێنه‌داندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شتێكم نه‌بینیوه به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته فیقهیه هه‌ستیاره كردبێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی باسكردبێ له ڕوانگه‌ی قورئان و سوننه‌ت‌و بۆچونی زایانه‌وه.
بۆیه به‌باشم زانی له ئه‌لقه‌یه‌كی ئه‌م گۆشه فیقهیه‌دا به‌گۆشه نیگایه‌ك، تێڕامانی تیادابكه‌ین، و ئاماژه به‌ڕای هه‌ندێك زانایان بكه‌ین و پاشان چیمان به لاوه راجح و په‌سه‌ند بوو دیاری بكه‌ین. به هیوای سود گه‌یاندن و خزمه‌تێك به فیقهی ئیسلامی و خوشكانی به‌رێز.
ئایا دروسته بۆ ئافره‌ت ده‌ستكاری برۆكانی بكات...؟
پێش باس كردنی رای زانایان پێم باشه ئاماژه یه‌ك به‌و فه‌رمووده بده‌م كه تایبه‌ته به ده‌ستكاری كردنی برۆ له‌گه‌ڵ پێشه‌كیه‌ك بۆ چوونه‌ناو باسه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌مان زیاتر له ڕووی زانست و بابه‌تیانه‌وه نزیك بێت:
1-له‌ئه‌ڵقه‌ی پێشوودا فه‌رمووده‌كه‌مان راِڤه كرد كه‌عبدالله ی كوڕی مه‌سعود ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێ بێت كه فه‌رمویه‌تی:
|
|
| جوانكاری و ئارایشتكردن له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامی و بۆچونی زانایانه‌وه |
| |
م. ئه‌حمه‌دشافعی
خوای گه‌وره مرۆڤی له‌جوانترین شێوه‌دا دروست كردووه‌و باشترین ئه‌ندامی پێ به‌خشیوه، بۆته شتێكی سروشتی له حه‌زوو خۆشه‌ویستی جوانكاری و ئارایشت و خۆڕازاندنه‌وه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه، به‌تایبه‌تی زیاتر له ڕه‌گه‌زی مێینه‌دا..له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنی زانست‌و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له هه‌موو بواره‌كاندا، به تایبه‌تی له‌بواری پزیشكیدا، ده‌بینین ئه‌م ویست‌و ئاره‌زووه‌ش به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كات له‌بواری ده‌یان لق‌و لێ بۆته‌وه‌و چه‌نده‌ها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ئارایشت‌و نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری كراوه‌ته‌وه له جیهاندا، شێوازێكی تازه‌یان هه‌یه له‌كاتی خۆیاندا زانایانی فیقهی ئیسلامی ئاماژه‌یان به حوكمه‌كه‌ی نه‌كردووه، له ڕووی دروست بوون و دروست نه‌بوونه‌وه، بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی ئێمه‌ش له چه‌ند
|
|
| زه‌كاتی خشڵ و ماره‌یی ئافره‌ت |
| |
م.ئه‌حمه‌دی شافعی
خشڵی ئافره‌تان بریتی له‌و شتانه‌ی ئافره‌تان خۆیانی پێ ده‌رازێننه‌وه وه‌ك بازن، گواره، مستیله، ملوانكه، ...هتد
خشڵ: دووبه‌شه، به شێكیان ئاڵتون‌و زیووه .. به‌شه‌كه‌ی تریان ئاڵتون‌و زیوو نییه، وه‌ك ئه‌و شته به نرخ‌و به به‌هایانه‌ی وه‌ك یاقوت‌و مه‌رجان‌و گه‌وهه‌ر .. زانایان هه‌موو یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر خشڵی ئاڵتون و زیو نه‌بێت زه‌كاتیان لێ ناكه‌وێت، با زۆر گران به‌ها بن، مه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی بازرگانی پێوه بكات .
به‌لاَم هه‌ر خشڵێك زێڕو زیو بێت، زانایانی ده‌رباره‌ی زه‌كاته‌كه‌ی بوون به‌دوو به‌شه‌وه:
ڕای یه‌كه‌م: هه‌ر خشڵێك زێڕو زیو بێت زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت به‌و مه‌رجه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌ندازه‌ی زه‌كات، ئه‌مه ڕای حه‌نه‌فییه‌كان و زاهیرییه‌كان و زه‌یدیه‌كانه، به‌ڵگه‌شیان ئه‌مانه‌یه:
-قورئانی پیرۆز: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (والذين يكنزون الذهب والفضة ولا ينفقونها في سبيلها فبشرهم بعذاب اليم ) سورة التوبة 34، ئه‌وانه‌ی زێر‌و زیو كۆئه‌كه‌نه‌وه زه‌كاتی لێ ده‌رناكه‌ن و به‌ختی ناكه‌ن له ڕێگه‌ی خوادا مژده‌یان پێبده به‌سزایه‌كی به ئێش .
ئه‌م ئایه‌ته هه‌ره‌شه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی ئاڵتون زیو كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌زه‌كاتی لێ ده‌رناكه‌ن ، ئایه‌ته‌كه جیاوازی له نێوان خشڵ‌و ناخشڵدا نه‌كردووه .
-فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر :
1-عه‌مری كوڕی شوعه‌یب ده‌گێڕێته‌وه : ئافره‌تێك هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) كچێكی له گه‌ڵدابوو له‌ده‌ستیا دوو بازنه‌ی ئه‌ستوری ئاڵتون هه‌بوو، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی: ئه‌و دوو بازنه‌یه زه‌كاتیان لێ ده‌رده‌كه‌یت؟ ئافره‌ته‌كه وتی نا . پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێ بێت) فه‌رمووی :
|
|