| خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوێسته‌كان له‌مه‌ڕ په‌سه‌ندكردنی یاسای سنوورداركدنی فره‌ژنی |
| |
سایه محه‌مه‌د
به‌م دواییانه‌و له به‌ره‌نجامی په‌سه‌ندكردنی سنوورداركردنی فره‌ژنی له‌بری قه‌ده‌غه‌كردنی، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ده‌نگ‌و هه‌رایه‌كی زۆر به‌تایبه‌ت له‌لای ئه‌وانه‌ی خۆیان به مۆدێرن‌و عه‌لمانی ده‌زانن، هاته ئاراوه.مه‌سه‌له‌كه به‌ته‌نها له ره‌خنه‌و ده‌ربڕینی بیروبۆچوون‌و هه‌ڵوێستدا نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت له‌و نووسینانه‌ی كه له رووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان‌و سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌كرێنه‌وه، گه‌یشتووه‌ته هه‌ستی خۆبه‌كه‌مزانین‌و تۆمه‌تباركردنی پیاوانی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و ناوهێنانیان به ده‌یان ئاوه‌ڵناوی نه‌شیاو، هه‌روه‌ك نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌و بابه‌تیانه بۆ مه‌سه‌له‌كان زۆرجار نووسه‌ران توشی
|
|
| هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێش ئیسلام و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ڵاق |
| |
مه‌لا عومه‌ر-خوێندکاری ماسته‌ر/به‌ریتانیا
زۆر جار زۆر که‌س پرسیار ده‌کات چ به ته‌له‌فۆن یان ئیمه‌یڵ له‌سه‌ر ته‌ڵاق، وه جۆره بێتاقه‌تیه‌کی تیا به‌دی ده‌کرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ئه‌مه کارێکی تایبه‌تیه‌و پێی ناخۆش بێت که که‌سانی تر بزانن، وه له کاتێکدا کێشه‌که به خۆی چاره‌سه‌رناکرێ و پێویسته که‌سانی تر لێی ئاگاداربن وه ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه که له ڕووی مامۆستاکه‌وه ئه‌م کێشه خێزانیه‌ی ئاشکرا بکرێ و که‌سانی تر ئاگادار بن به کێشه‌که‌ی. وه بێگومان هه‌موو مامۆستایه‌کی ئاینی ده‌بێت هه‌موو ئه‌وکارانه وه‌ك ئه‌مانه‌ت تێی بڕوانن و وه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و نێوانه‌دا باس ده‌کرێت بپارێزرێت و وه ڕێزێکی تایبه‌تیش بۆ پرسیارکه‌ر دابنرێت مادام پابه‌نده به شه‌رعه‌وه‌و کێشه‌که‌ی بۆ شه‌رع ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،که ئه‌مه به‌ڕاستی کارێکی زۆر گرنگه‌و ده‌بێت هه‌موومان گرفته‌کانمان بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ }[i] وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه بڕواداربین ده‌بێت
|
|
| وێستگه‌یه‌ك بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان بكه‌ینه ئاشتبونه‌وه‌ی دڵه‌كانمان |
| |
ئاینی پیرۆزی ئیسلام شوێنكه‌وتوانی دڵ قایم و خۆڕاگر‌و ووره به‌رز په‌روه‌رده ده‌كات، بۆیه ده‌بێت هه‌ڵس و كه‌وتی ڕۆژانه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانمان وامان لێنه‌كات نه‌توانین ڕووبه‌ڕووی كێشه‌كانمان ببینه‌وه سروشتی ژیان وایه كه‌ده‌بێت كێشمه كێش و ناڕه‌حه‌تیه‌كان زۆربن، وه‌نه‌فسیه‌ته‌كان به‌یه‌ك نه‌خۆن، دڵه‌كان له‌یه‌ك بنۆرن، جامانگی ڕه‌مه‌زان ده‌بێت له ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وته‌كانماندا ڕه‌نگ بداته‌وه شته‌كۆنه‌كان له‌بیر بكه‌ین ڕق و كینه‌ی خۆمان بخۆینه‌وه له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێـت) ده‌فه‌رموێ( إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق) ئاینی پیرۆزی ئیسلام یه‌ك یه‌ك
|
|
| پاراستنی مافه‌كان له‌ڕه‌مه‌زاندا |
| |
ئا: په‌یمان که‌مال
له‌كاتی به‌ڕۆژو بووندا بیری مرۆڤ باشتروچالاكتركارده‌كات و هه‌ندێك ئه‌ندامه‌كانی له‌ش كاره‌كانیان له‌سه‌ر سوك ده‌بێت و ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه زیاتر ده‌بێت پێویسته ئه‌م مافانه‌جێ به‌جێ بكه‌ین :
1-مافی دایك وباوكمان بده‌ین وزیاتر دڵخۆشیان بكه‌ین له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌خێرو چاكه‌و دوعای خێر بێ به‌شیان نه‌كه‌ین به‌هه‌موو شێوازێك دڵیان ڕاگرین .
2- مافی خزمان : هه‌ردوو هاوسه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و ته‌واوكه‌ری كاری یه‌كترن رێزگرتنی یه‌كترو چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی یه‌كتر مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی خێزانه .
3- مافی میوانداری : میوانداری و ڕێزی میوان ئه‌ركێكی شه‌رعیه( من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه) واته :
|
|
| له زنجیره‌كانی هاوسه‌ری نموونه |
| |
به‌شی كۆتایی
ژن‌و هاوسه‌ری نموونه‌یی
هه‌ڵاڵه محمد
له‌بابه‌ته‌كانی ڕابردوودا باسمانكرد خێزان له‌ژن‌و پیاوێك پێكدێت، گره‌نتی سه‌ركه‌وتنیان، بۆیه‌ك ژیان‌و توواوه‌یه له‌ناخی یه‌كدایه.
ئه‌م دوانه كاتێك سه‌ركه‌وتوو به‌خته‌وه‌ر ده‌بن كه‌هه‌ریه‌كه‌یان سنوری كاروماف‌و ئه‌ركی خۆیان بزانن، خۆشبه‌ختیش دروست نابێت مه‌گه‌ر هه‌ردوو په‌روانه‌ئاسا به‌ده‌وری شه‌معی خێزاندا خۆیان بسوتێنن‌و ژیانی خێزانی خۆیان زۆرتر‌و زیاتر ڕووناك بكه‌نه‌وه.
وه‌پێویسته ژنانیش به‌ئه‌رك‌و كاری خۆیان شاره‌زاو ئاشنا بن، به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان، بۆئه‌وه‌ی ژیانی خۆیان‌و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان بكه‌ن به‌به‌هه‌شتی سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) وه‌سفی كردوه:(الدنیا متاع وخیر متاعها المراه الصالحه)، ڕۆژانه‌ش بۆ بینینی یه‌كتری تاسه‌ی یه‌ك بكه‌ن‌و له‌دووری یه‌ك هه‌ست به‌غه‌ریبی بكه‌ن، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی له‌بینیندا مه‌وه‌ده‌و ڕه‌حمه‌تی خوایی سه‌راپای ژیانیان بگرێته‌وه، وه‌ك په‌روه‌رگاری مه‌زن ده‌فه‌رمێت: (ومن آياته أن خَلَقَ لَكُم مِن أنفُسِكُم أزواجاً لِتَسكُنوا الَيها وَجَعَلَ بَينَكُم مَوَدَةً ورحمةً اِنَ في ذلِكَ لآياتٌ لِقَومٍ يَتَفَكَرون). هه‌ركه‌س له‌هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه فراوانه‌دا ئه‌رك‌و مافی خۆی بۆدیاری كراوه ، كه‌ده‌بێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات، هه‌م مافی خۆشی بزانێت له‌هه‌مانكاتدابكۆشێت و وه‌ریان بگرێت، ئیتر جیاوازی نیه ئه‌و كه‌سه لێپرسراوه یان جێگره‌یان فه‌رمانبه‌ر.كاتی‌ئیمه باس
|
|
| له زنجیره‌كانی هاوسه‌ری نموونه |
| |
*مێرد‌و هاوسه‌ری نمونه‌یی
هه‌ڵاڵه محمد
سروشتی ژیان خوای په‌روه‌ردگار وا دروستی كردووه كه‌زۆرینه‌ی شته‌كان له‌بچوكترین زینده‌وه‌ره‌وه تاگه‌وره‌ترین به‌جووتی دروستی كردوه، به‌م جۆره‌ش نه‌بێت ژیان جوانی خۆی ون ده‌كات،بۆیه بۆهه‌ریه‌ك له‌و دوانه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك‌و مافی داناوه، كه‌ده‌بێت هه‌ردوولا به‌هاوئاهه‌نگی یه‌كتر جێبه‌جێی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، چونكه له‌گه‌ردوندا هه‌موو شته‌كان به‌جووت‌و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر دروست بوون، بۆنموونه ماده دووجۆره (گه‌یه‌نه‌رو نه‌گه‌یه‌نه‌ر)، به‌لاَم هیچ كام له‌م دووماده‌یه به‌بێ ئه‌ویتریان ئیشی سه‌ره‌كی خۆیان ناگه‌یه‌نن هیچ كامیان له‌وی تریان باشتر نیه، نه‌گه‌یه‌نه‌ر به‌هۆی نه‌گه‌یه‌نه‌ر بوونیه‌وه نابێته قوربانی گه‌یه‌نه‌ر ئه‌گه‌ر ده‌وری سه‌ره‌كی خۆی نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مووماده‌كان گه‌یه‌نه‌ر بونایه ژیان به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو هه‌موو دنیا ده‌سوتا، هه‌روه‌ها قورئانی پیرۆز دڵنیامان ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رمێت(ومن كل شي‌ء خلقنا زوجين لعلكم تذكرون).
مرۆڤیش گه‌وره‌ترینی(شي‌ء) ه‌كانه وپه‌روه‌ردگار به‌جێنشینی خۆی ناوزه‌ندی كردوه.
ئه‌م دووانه‌ی كردوه به‌هۆیه‌ك بۆخۆشبه‌ختی‌و ئاوه‌دانی‌و پاشان زیادبوون، نێرومێ به‌هه‌ردوكیانه‌وه ده‌توانن سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
ئێمه ده‌مانه‌وێت باس له‌گرنگترین‌و هه‌ستیارترین چه‌مكی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین كه‌خێزانه، خێزان ئه‌و شوێنه مه‌زن‌و
|
|